سەرۆک بافڵ: نابێت ئەو لێکتێگەیشتنەی لەسەر مووچە کراوە، بەربەستی بۆ دروستبکرێت

11:43 - 2025-07-21
کوردستان
38 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەیبوو دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سەختی دۆخی هاونیشتمانییان بە گشتی و مووچەخۆران بە تایبەتی کرد و رایگەیاند، نابێت ئەو لێکتێگەیشتنەی لەسەر مووچە کراوە بەربەستی بۆ دروستبکرێت، هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی و بەردەوام لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیداین.

سەرۆک بافڵ وتی، ئێستا دەبێت تیمە تەکنیکییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەر ئاستەنگێک بێتە پێشەوە دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا رۆڵی سەرۆک بافڵی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتن بەرزنرخاند.

بابەتە پەیوەندیدارەکان