چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان راگەیاند

11:55 - 2025-07-21
عیراق
40 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، "سەركۆنەی بۆردومانكردنی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەكەین کە هەڕەشەیەکی ئاشكرایە بۆ سەر سەقامگیری".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە،  بۆردومانكردنی كێڵگە نەوتییەكان مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتیی دروستدەكات و لە هەمانكاتیشدا مەترسییە بۆ سەر سامانی نیشتمانی.

دەشڵێت، "بۆردمانكردنی كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان ژینگەی وەبەرهێنان تێكدەدات".

بابەتە پەیوەندیدارەکان