ناوەندی ژینگە و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان

10:47 - 2025-07-22
هەمەرەنگ
16 جار خوێندراوەتەوە

لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و جوانكردنی سروشت و پاراستنی تەندروستی مرۆڤەكان، د. تەها رەسوڵ، ناوەندێكی ژینگەپارێزیی بەناوی (ناوەندی ژینگە و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان) دامەزراندووە و بەنیازە لەڕێگەی ئەو ناوەندە ژینگەییەوە خزمەتگوزاری بیگەیەنێتە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان بە تایبەتی سەوزكردنی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگە و شوێنە گەشتیارییەكان و رێگە سەرەكییەكانی شار و شارۆچكەكان. 
ئەم ناوەندە مۆڵەتی كاركردنی لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانەوە وەرگرتووە و بڕیارە سەرەتاییترین كارەكانی بۆ هەردوو شاری كەركوك و هەڵەبجە بێت، لەگەڵ كۆمەڵێك لە خوێندنگەكانی ناو شاری سلێمانی.
د. تەها رەسوڵ هەروەها خاوەنی  دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە-یە.
ژیار سەعید

بابەتە پەیوەندیدارەکان