بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 8.8 پلە کەناراوەکانی زەریای هێمنی هەژاند و بەهۆیەوە هۆشداریی توندی تسونامی لە چەندین وڵاتی ناوچەکەدا راگەیەندرا.
دەزگای جیۆلۆجیی روسیا رایگەیاندووە، ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە لە 73 ساڵی رابردوودا لە ناوچەکە رویدابێت. هاوکات، ئەمریکا و ژاپۆن و چەند وڵاتێکی دیکەش هۆشدارییان لە شەپۆلی تسونامی داوە کە پێشبینی دەکرێت بەرزییەکەی بگاتە 3 مەتر و داوا لە دانیشتووانی ناوچە کەنارییەکان کراوە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.