کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی خۆراك درێژكرایەوە

12:02 - 2025-08-01
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك بۆ ماوەی دوو رۆژی تر، واتا تا 3ی ئاب درێژكراوەتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەربگرن و فۆرمەكە پڕ بكەنەوە.
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی رایگەیاندووە، وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك تا 3 ی ئەم مانگە درێژكرایەوە، لە سلێمانی بە رێژەی 82% و هەولێر 83% و دهۆك 76% و هەڵەبجە 85%ی هاووڵاتییان فۆرمەكەیان پڕكردوەتەوە، بە تێكڕاش لە هەرێمی كوردستان رێژەی پڕكردنەوەی فۆرمەكە گەیشتوەتە 81%.

بابەتە پەیوەندیدارەکان