فلاشی ئابووری

150 ملیار دۆلار بۆ كڕینی كاڵای ئەمریكی

09:32 - 2025-08-05
ئابووری
4 جار خوێندراوەتەوە

تانكۆ زەفرول عەزیز وەزیری بازرگانیی مالیزیا رایگەیاند: وڵاتەكەی لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بایی 150 ملیار دۆلار كاڵا و شمەكی ئەمریكی دەكڕێت و ئەوەش لە چوارچێوەی رێكەوتنی نێوان وڵاتەكەی و واشنتۆندایە بۆ كەمكردنەوەی تاریفەی گومرگی.
ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو پێنج ساڵەدا مالیزیا بە نیازە بایی 3.4 ملیار دۆلار گازی سروشتی لە ئەمریكا بكڕێت و بایی 70 ملیار دۆلاریش وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا بكات.
ئەلعەرەبییە بزنس

بابەتە پەیوەندیدارەکان