گۆڤاری دیوان تەمەنی بوو بە پێنج ساڵ

11:20 - 2025-08-05
هەمەرەنگ
31 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی (50)ی گۆڤاری دیوان دەرچوو و گۆڤارەكە چوار ساڵی تەمەنی تێپەڕاند و پێی نایە پێنجەمین ساڵی تەمەنی.
لەم ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەتی جۆراوجۆری ئەدەبیی، هونەریی، مێژوویی، رۆشنبیریی گشتیی بڵاوكراوەتەوە.
سمكۆ عەبدولكەریم سەرنووسەری گۆڤارەكە لەجێی سەروتار، بابەتێكی بە ناوی (چی بنووسم؟) بڵاوكردۆتەوە. دیداری ئەمجارەی گۆڤارەكە لەگەڵ كەمال محێدین كراوە كە باس لە چەندین قۆناغی سیاسیی كورد و بەسەرهات و رووداوە جۆراوجۆرەکان دەكات. 
دۆسیەی ئەم ژمارەیەش ئاوەڕدانەوەیە لە (كێخوا سێوێ) وەك ژنێكی بوێری ناوچەی قەراج و كەندێناوە.
بابەتەكانی دیكەی گۆڤارەكە بریتین لە: دید و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرامبەر داگیركردنی كوێت، ئەو رۆژەی مەلیك فەیسەڵ لە هەولێرێ بوو، دوای مانگێك لە شۆڕش عەبدولكەریم قاسم و هاوڕێكانی چۆن دەژیان؟ قوربان ئەو شاسوارە منم، گەڕانەوەیەك بۆ سەرەتاكانی مێژووی سینەمای كوردیی، نامەیەكی ئەحمەد حەیران بۆ عەبدولڕەزاق بیمار، پەنجا ژمارەی دیوان و ئەزموونێكی نوێ، حوجرە و مەدرەسە ئایینییەكانی باشووری كوردستان، ئەفسانەی دروستبوون لە یۆنانی كۆندا، ئەزموونم لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا و چەندین بابەتی دیكە. 
گۆڤاری دیوان، گۆڤارێكی مانگانەی ئەدەبیی و رۆشنبیریی گشتییە، ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ك) دەریدەكات.
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان