قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، لە کۆبوونەوەیەکدا سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە بوارەکانی کارسازی، کشتوکاڵ و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەدا.
لە دیدارێکدا لەگەڵ کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان کرد. تاڵەبانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە ماڵئاوایی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.