دەست بە دەستگیرکردنی کۆچبەران دەکرێت

01:37 - 2025-08-05
جیهان
55 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ رێککەوتنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی فەرەنسا بۆ کاروباری کۆچبەران چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دەستبەسەرکردنی کۆچبەران بکرێت.
رێککەوتنە، مانگی رابردوو لە کاتی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ بەریتانیا راگەیەندرا، رێگە بە ناردنەوەی هەندێک لەو کەسانە دەدات کە لە رێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە پەڕیونەتەوە بۆ فەرەنسا، لە بەرامبەر وەرگرتنی هەندێک پەنابەری تر کە پەیوەندییان بە بەریتانیاوە هەیە.
ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بە سکای نیوزی راگەیاند کە ئەم پلانە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازە دەگەن، نەک ئەوانەی پێشتر لێرەن، و دەستبەجێ لە کاتی گەیشتندا دەستبەسەر دەکرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان