كورد و كۆڕەو

11:15 - 2025-08-05
هەمەرەنگ
19 جار خوێندراوەتەوە

كتێبی كورد و كۆڕەو (مێژوویەك لە ئازار و نەهامەتییەكانی تاكی كورد) نووسینی موتەلیب  سەعید عومەر-ە.
نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەیدا باس لەوە دەكات، كەم نەتەوە هەیە هێندەی كورد تووشی كۆمەڵكوژی، دەربەدەری، بێلانەیی بووبێت.
كتێبەكە باس لە یەكێك لە برینە گەورەكانی كورد دەكات كە ئەویش، كۆڕەوە، كۆڕەو برینێكی گەورەیە لە دەروونی تاكی كورد لە هەست و هەڵوێستی ئەو مرۆڤانەی لە رۆژگاری نەهامەتی و ئاوارەبووندا، ستەمكاریی بەعسیان رەتكردۆتەوە، كۆڕەو سەرباری كورتی ماوەكەی كاریگەریی دەروونی زۆری كردە سەر كورد.
 ئەم كتێبە لە سێ بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم نووسەر باس لە سەرهەڵدانی راپەڕین لە شاری بەسرە و شارەكانی دیكەی عیراق و راپەڕینی گەلی كورد لە كوردستان دەكات. بەشی دووەم یادەوەرییەكانی نووسەرە لەبارەی كۆڕەو و بینینی وێنەی خەڵكی سلێمانی و رۆیشتن بەرەو سنووری ئێران، ژیانی ناو خێوەت و پاشان گەڕانەوە بۆ سلێمانی و گفتوگۆكانی رژێمی بەعس و بەرەی كوردستانی و چەندین بابەتی دیكە.
بەشی سێیەمی كتێبەكەش تەرخان كراوە بۆ دیدار و لەگەڵ چەند كەسێكی نێو كۆڕەوەكە. 
نگین ئەمیر

بابەتە پەیوەندیدارەکان