لە بەغدا؛ یاداشتنامەی دارایی فیدراڵ و هەرێم تاوتوێ دەکرێت

10:38 - 2025-08-10
عیراق
51 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، یاداشتنامەی هەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێم تاوتوێ بکرێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هیچ تەوەرێکی تایبەت نییە بە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا یاداشتنامەیەکی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێم تاوتوێ دەکرێت.

راشیگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات، ئەگەر هەرێم پێش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بنێرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان