کۆمیسیۆن ئامێرەکانی دەنگدانی تاقیکردەوە؛ بزانە ئەنجامەکەی چی بووە

01:18 - 2025-08-10
عیراق
69 جار خوێندراوەتەوە

وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کە بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبجێت، کومیسیۆن ئامێرەکانی دەنگدانی لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان تاقیکردەوە.
دوای تیروپشکی کۆمیسیۆن بۆ ژمارەی هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ کۆمیسیۆنەکە لە هەزار و 79 بنکە، یەکەم دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدا و ئامێرەکانی دەنگدانی تاقیکردەوە.
هاوکات، ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە جاپکردنی تۆمارەکان و فۆڕم و کاغەزی هەڵبژاردنەکان.
دوای ئەوەی دوێنێ، ، بەپێی تیروپشکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ ژمارەی هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، یەکێتی ژمارە ٢٢٢ی بەرکەوتووە و بەپێی کۆمیسیۆن، هەر 100 هەزار دەنگێک، یەک کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەردەکەوێت، بەگشتی 31 هاوپەیمانی و 38 حزب و 76 کاندیدی تاک رکابەری بۆ هەڵبژاردن  دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان