كۆبوونەوەى ترەمپ و پوتن نرخى زێڕ و نەوتى دابەزاند

09:43 - 2025-08-16
جیهان
44 جار خوێندراوەتەوە

دواى كۆبوونەوەكەیان و بەهۆى ئەگەرى رێككەوتن لەسەر ئۆكرانیا، نرخى زێڕ و نەوتى خاو و بەهاى بیتكۆین لە بۆرسەى جیهانیدا دابەزینى بەرچاویان تۆماركرد.

لە بازاڕە جیهانییەكان، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بۆ 65 دۆلار و 85 سەنت و ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 3,336 دۆلار دابەزى. هاوكات، بەهاى بیتكۆینیش بۆ 117 هەزار و 550 دۆلار پاشەكشەى كرد. 

بەپێى ئاژانسى رۆیتەرز، ئەگەرى راگەیاندنى ئاگربەست هۆكارى سەرەکیی دابەزینەكانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان