پیرۆزبایی سەرۆکی یەکێتی بۆ سەرۆکی پارتی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتییەوە

11:11 - 2025-08-16
کوردستان
81 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. 

جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەینەوە، لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان