بەڕێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی حەفتا و نۆ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین.
بەم بۆنەیەوە تەئکید لەسەر پێویستی یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، بە تایبەتیش یەکێتی و پارتی، دەکەینەوە لەپێناوی پێکهێنانی حکومەتێکی پتەو و کارا کە ئەرکی چاکسازی و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی بگرێتە ئەستۆ، لە رێی سەرخستنی ویستی گەلەکەمان لە دابینکردنی ماف و ئیستحاقە دەستوورییەکانی لە عیراق، بە تایبەتیش مووچە و شایستە داراییەکانیان، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٦/٨/٢٠٢٥