تیمەكانی شارەوانیی خانەقین، هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ پاككردنەوەی شەش شەقامی سەرەكیی شارەكە دەستپێكردووە.
ئەندازیار مجبل جەمیل سەرۆكی شارەوانیی خانەقین بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تیمەكانمان لەهەر شەش شەقامی سەرەكی (تۆڵەفرۆش، عەلی مراد، یوسف بەگ، گەڕەكی عەسكەری، ئەنوا جەویە) هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوەیان دەستپێكردووە، وتیشی: هەڵمەتەكە بە بەشداریی زیاتر لە 150 كارمەندی شارەوانی بەڕێوەدەچێت و ئامانجی سەرەكیشمان جوانتركردنی سیمای شار و لابردنی خۆڵ و خاشاك و زیادەڕەوییە.
خانەقین، ئارۆ سامان