بڕیاره دووبه‌یانی دیداری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكه‌كه‌ی، له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت، بێگومان پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدارێكی چڕ‌وپڕ له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان. له كاتێكی گونجاوی به‌ره‌به‌ری ئـه‌و كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی یه‌كێتیدا، بافڵ تاڵه‌بانی دیدارێكی راشكاوانه و روونی له كوردسات- ه‌وه له‌گه‌ڵ كرا و وه‌ڵامی زۆربه‌ی ئه‌و قسه و قسه‌ڵۆك و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی كرابوونه‌وه، ئیدی بە ئاشكرا بێت له سۆشیال میدیای فه‌رمیی یان میدیا سێبه‌ره‌كانه‌وه یان له پاشه‌مله و به چرپه وترابن، هه‌ندێجار له‌لایه‌ن كادرانی حزبه‌كه‌ی خۆشیه‌وه. چاوپێكه‌وتنه‌كه روانینی خه‌ڵك و كادرانی بۆ كاك بافڵ ده‌ستكاریی كرد و فیدباكه‌كانی گفتوگۆ ساده و شه‌فافه‌كه شایه‌تی بۆ ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كارێكی دیكه‌شی كرد كه زانیاریی به‌خشین بوو سه‌باره‌ت به بۆچوونی ئه‌م سه‌رۆكه نوێخوازه‌ی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی تر و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی نێو مه‌یدانی سیاسه‌ت و ئه‌وانه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان واته به فێڵ بێت یان به سود وه‌رگرتن بێت له دۆخێكی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریی كرا‌و، كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر هاووڵاتی كورد یان له ئێستادا هه‌یانه، ته‌نانه‌ت بۆچوونی ره‌خنه‌گرانه‌ی خۆیشی نه‌شارده‌وه سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه‌ی تواناكانی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن. ئه‌م روونی و راشكاوییه بۆ چوونه ناو دیداری گه‌وره‌ی یه‌كێتییه‌وه له سلێمانی، بایه‌خێكی تایبه‌ت و گرنگی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیداری گۆڕانكاریی ده‌بێت به ئامانجی پێشكه‌وتنی زیاتری ئه‌م حزبە و گەنجبوونەوە و نوێبوونەوەیەتی وەک حزبێکی خاوه‌ن مێژوو خاوه‌ن هه‌زاران شه‌هید. پێم وایه هه‌لێكی باشه بۆ ده‌ربازبوونی حزبه‌كه له كلاسیكییه‌ت و پاره به هه‌ده‌ردان له كه‌س و شێوازی ژه‌نگگرتووی خه‌بات. سه‌رده‌م و رۆژگار گۆڕاون، بۆیه گۆڕانكاریی له ئامڕازه‌كانی خه‌بات حه‌تمییه جیاوازبن له ساڵانی رابردوو. ئه‌مه‌ی یه‌كێتیی ده‌یكات، به‌ڵكو ده‌روویه‌كی خێر بێت بۆ حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حزبه له زۆر قۆناغدا ره‌چه‌شكێن و ده‌ستپێشخه‌ری گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان بووه، بێگومان زۆربه‌ی كات چاویشی لێ كراوه.