دوای هاتنەوە سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تالیبان له ئه‌فغانستان، ئاڵۆزی له نێوان ئەو وڵاتە و پاکستان دروست بوو، به‌هۆی بوونی گروپی تیرۆریستی دژ به پاكستان له‌ناو ئه‌فغاستان به‌پێی به‌رپرسانی ئیسلام ئاباد، كه ئه‌وه به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ره‌تیان كردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاكستان رێكاری كرده‌یی گرته‌به‌ر و چه‌ندین جار بۆمبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌فغانستانی كردووه و هه‌روه‌ها پرۆسه‌یه‌كی بۆ ده‌ركردنی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانی له پاكستان ده‌ستپێكردووه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی حكومه‌تی ئه‌فغانستانی لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی و ناكۆكییه‌كانیش به‌و جۆره به‌رده‌وام بن، ره‌نگه بارودۆخ خراپتر بێت و شه‌ڕێكی قورس له نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان دروست بێت.
پاكستان لای خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت به دانوستان بێـت یان به‌هێز، یاخیبوونی ناوچه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته و به‌لوچه‌كانیش له باشووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته نه‌هێڵێت، بۆیه له ئه‌یلولی 2023ه‌وه، زیاتر له 860 هه‌زار كۆچبه‌ری ئه‌فغانی له پاكستان ده‌ركردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستانی كردونه‌ته‌وه، ده‌ركردن و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فغانیه‌كانیش له پاكستان، به دوو قۆناغی سه‌ره‌كی بوو، قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌و كۆچبه‌ره ئه‌فغانیانه‌ی گرته‌وه كه ناویان تۆمار نه‌كراوه له‌و وڵاته، قۆناغی دووه‌میش كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2025ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و ئه‌فغانیانه ده‌گرێته‌وه كه خاوه‌نی كارتی ئه‌فغانین له‌ناو پاكستان.
ئه‌وه‌ش كێشه‌ی و ته‌حه‌دای بۆ حكومه‌تی كابۆڵ و هه‌روه‌ها ئیسلام ئاباد دروست كردووه، خودی تالیبانی ئه‌فغانستانیش پاكستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به‌رنامه‌یه‌كی توند له ده‌ركردنی كۆچبه‌ره ئه‌فغانییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات.
پاساوی حكومه‌تی پاكستان بۆ ده‌ركردنی كۆچبه‌ره ئه‌فغانییه‌كان، ئه‌وه‌یه به‌شێكی زۆریان ئه‌ندام یان نزیكی گروپه توندڕه‌كان و بانده‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌رن، كه ئه‌وه‌ش به پێی به‌رپرسانی تالیبان راست نییه، كابوڵ به توندیش ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی پرۆسه‌كه كردووه‌و به نا ئیسلامیانه‌و نا مرۆڤانه‌ی داده‌نێت.
دوای كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌و وڵاته، رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مریكی كه‌وته ده‌ست تالیبان و گروپه توندڕه‌وه‌كانی دژ به پاكستان ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی لای ئیسلام ئاباد دروست كرد، بۆیه په‌یوه‌ندیی ئه‌فغانستان و پاكستان، به‌ره‌و خراپی و ئاڵۆزی چوو، ناكۆكی توندیش كه‌وته نێوانیان، چه‌ند شه‌ڕ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌سه‌ر سنووره‌كان دروست بوو، له نێوان سوپای پاكستان و سوپای ئازادی بلوچستان و بزووتنه‌وه‌ی تالیبانی پاكستان.
ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن یان چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان ده‌وه‌ستێت.