یەک لەسەر شەشی هەرزەکارانی جیهان هێرشی ئەلیکترۆنیان کراوەتەسەر

11:35 - 2024-03-29
جیهان
52 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆێژینەوەیەکی نوێدا لە بەریتانیا، دەرکەوت لە هەر شەش هەرزەکاردا، کەسێکیان رووبەڕووی گێچەڵی ئەلیکترۆنی بووەتەوە.
لە توێژینەوەکەدا، زیاتر لە 270 هەزار خوێندکاری قۆناغی ناوەندی لە 44 وڵاتدا بەشداربوون. لە ئاکامدا دەرکەوت یەک لەسەر شەشی ئەو خوێندکارانە تەنانەت ئەگەر بۆ یەکجاریش بێت، رووبەڕووی گێچەڵی ئەلیکترۆنی و مەترسی هاک کردن و هێرشی سایبیری بوونەتەوە.
هەروەها دەرکەوت ئەو هێرشانە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر رەفتار و هەڵسوکەوتی خوێندکارە هەرزەکارەکان هەبووە. بەجۆرێک لەبەرامبەر خوێندندا کەمتەرخەم بوون و متمانەیان بەرامبەر کەسانی تر لە دەست داوە.


سەرچاوە: bbc

بابەتە پەیوەندیدارەکان