وەرزشی بەردەوام سوودی بۆ ژنان زیاترە

11:36 - 2024-03-29
وەرزش
67 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێوان ژمارەیەک زانای چینی و ئەمریکی، دەرکەوت وەرزشی بەردەوام سوودی بۆ ژنان زیاترە بەراورد بە پیاون.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، زانایان و پسپۆڕان داوا دەکەن بۆ ئەوەی مرۆڤ خاوەن لەشێکی ساغ بێت و تەمەنی درێژ بێت، پێویستە بە بەرنامە وەرزش بکات.
هاوکات بۆ ئەوەی وەرزش بە تەواوی سوودی هەبێت، پیاوان لە هەفتەیەکدا پێویستیان بە 300 دەقیقەیە بەڵام ژنان لە هەفتەیەکدا، تەنیا پێویستیان بە 160 دەقیقەیە.
هەروەها وەرزش لە هەفتەیەکدا ئەگەر کەمتر لەو کاتە بێ، وەک پێویست سوودی بۆ کەسەکە نابێت.

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان