دادگای باڵای تاوانەکان لە نیویۆرک سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەر سەم بەنکمان فرێد گەورە دامەزرێنەری دراوە ئەلیکترۆنی FTX سەپاند.
بەنکمان فرێدی 32 ساڵ، لەساڵی 2021 یەکێک بوو لە ملیاردێرە گەنجەکان. هەروەها لە دادگادا، پارێزەرەکەی بە زانایەکی گەورەی بیرکاری ناساندی. داواشیکرد دەرفەتی بدرێتێ بۆ ئەوەی کێشەی دراوە ئەلیکترۆنی FTX چارە بکات.
بەڵام دادگای نیویۆرک، بەنکمان فرێدی وەک قۆڵبڕێکی شارەزا ناساند و رایگەیاند: بە زیرەکی و لە رێی دراوی ئەلیکترۆنییەوە، هەروەها بە ناڕەوا و نایاسایی پارەی لە خەڵک کێشاوەتەوە.