حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان

10:43 - 2024-10-16
هەمەرەنگ
137 جار خوێندراوەتەوە

حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوان بە بەشداری حەوت وڵاتی بیانی لە رۆژی شەممە 12/10/2024 دەستیپێكردووە و تا ئەمڕۆ 16/10/2024 بەردەوام دەبێت.
لەم فێستیڤاڵەدا 33 شانۆ نمایش دەكرێن، وڵاتانی كەنەدا، ئەڵمانیا، روسیا، ئەرمینیا، جەزائیر، عیراق و ئیتالیا بەشدارییان كردووە.
گۆران عەلی كەریم لە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە دادوەرەكانی فێستیڤاڵەكە. 
جێی ئاماژەیە كە شاری مەریوان وەك پایتەختی شانۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان كراوە. 
باهۆز سەرتیپ 

بابەتە پەیوەندیدارەکان