کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خشتەی کارەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی پەسند کرد، بەگوێرەی خشتەکە، هەفتەی داهاتوو دەست بە تۆمارکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان دەکرێت و ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنیش بە 30 رۆژ دیاریکراوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی کۆمیسیۆن پەسندیکردووە، لە رۆژی هەینی 15ی ئایار تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی خشتەکە، لە رۆژی 10ی تەمموز، تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە حزب و هاوپەیمانیی و کاندیدەکان دەکرێت و رۆژی 9ی تشرینی یەکەم تاوەکو 7ی تشرینی دووەم وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنە و رۆژی 9ی تشرینی دووەم، دەنگدانی تایبەت ئەنجامدەدرێت و رۆژی 11ی تشرینی دووەمیش وادەی هەڵبژاردنی گشتییە.