سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەڵێت، تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، ناڕازییە لە هەڵسوکەوتەکانی حکومەتی هەرێم بە تایبەت لەڕووی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ وەکو خۆی.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، لە کۆبوونەوە ئاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، کە وەزیرە کوردەکان بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان تەیف سامی و چەند وەزیرێکی حکومەتی ناوەند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدراوە و تەیف سامی ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە و وتوێتی کە حکومەتی هەرێم پابەند نییە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و داهاتی نانەوتی وەکو خۆی رادەستی حکومەتی ناوەند ناکات.