بەرهەمێكی نوێی تەلعەت تاهیر بڵاودەكرێتەوە

12:24 - 2024-12-26
هەمەرەنگ
279 جار خوێندراوەتەوە


نوێترین بەرهەمی نووسەر و شاعیر تەلعەت تاهیر بە ناوی( پایزی زەعیم) بڵاودەكرێتەوە.
لەوبارەیەوە تەلعەت تاهیر بە دوالاپەڕەی وت: نوێترین بەرهەمم بە ناوی (پایزی زەعیم) لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە شاری هەولێر بڵاودەبێتەوە.
وتی: دیوانی پایزی زەعیم بە تیراژی 2500 دانە لەلایەن دەزگای (فام) چاپ كراوە و سەعات 2:30 ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كتێبخانەی (ئاشتی) لە هەولێر مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بەڕێوەدەچێت.
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان