جۆن بۆڵتن: پێویستە كوردستان لە سوریا دابمەزرێت

12:54 - 2025-01-26
جیهان
231 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی تەقویم نووسیویەتی: رۆڵی گۆڕینی یارییەكانی توركیا لە حەوزی سوریادا، بكوژانی جیهانی نائارام كردووە. دوای سی ئای ئەی و فەرەنسا، دوژمنی سەرسەختی توركیا، جۆن بۆڵتن هاتە گۆڕەپانەكە. بۆڵتن كە وتی «دەستێوەردانی ئەنقەرە لە ئیدلب و باكووری سوریا كێشەیەكی گەورەیە»، «نیگەرانی» قسەكانی ترەمپ بوو، «توركیا كلیلی سوریای بەدەستەوەیە، ئەردۆغان زۆر زیرەك و بەهێزە». فشاری خستە سەر كابینەی نوێی ئەمریكا بۆ ئەوەی «یەپەگە بە تەنیا جێنەهێڵن. ئێمە ناتوانین هاوبەشی وەك ئەوان بدۆزینەوە». بۆڵتن بە لێدوانەكەی، مەبەستی خۆی بەڕوونی خستووەتەڕوو، «پێویستە كوردستان لە سوریا دابمەزرێت، نابێت تورك سەربكەوێت».

بابەتە پەیوەندیدارەکان