وه‌هبیه یاسین شێوه‌كارێكی كه‌ركوكییه، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانە و هه‌روه‌ها ده‌رچووی به‌شی هونه‌ری كۆلێژی په‌روه‌رده‌یییه، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ری وێنه‌كێشی بووه و توانیویه‌تی په‌ره به تواناكانی بدات.
وه‌هبیه یاسین به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ماوه‌ی 10 ساڵ له به‌شی چالاكی خوێندنگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك خزمه‌تی هونه‌ریم كردووه و له زۆربه‌ی فێستیڤاڵی شێوه‌كاری په‌روه‌رده چ له ده‌ره‌وه و چ له ناوخۆ به‌شداریم كردووه و ئێستا مامۆستای به‌شی شێوه‌كاریی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كچانم له كه‌ركوك.
وتیشی: تابلۆكانم زیاتر واقیعین و سروشت كاری تێ‌كردووم و زۆریش سه‌رسامم به تابلۆكانی هونه‌رمه‌ندان محه‌مه‌د عارف و فایه‌ق حه‌سه‌نم.
وه‌هیبه یاسین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد جگه له وێنه‌كێشان كاری خۆشنووسی و جوانكاریش ده‌كه‌م.