مە.زڵوم عە.بدی: دەستەیەکى هاوبەش بۆ دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق پێکدەهێنین

04:30 - 2025-04-26
کوردستان
82 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە کۆنفرانسى یەکڕیزى و یەکهەڵوێستیى کوردى لە قامیشلۆ ئاشکراشیکرد، دەستەیەکی هاوبەش بۆ دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق پێکدەهێنن.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات وتارى دەستپێکردنى کۆنفرانسى یەکڕیزى و یەکهەڵوێستیى کوردى لە قامیشلۆ پێشکەشکرد و رایگەیاند، 14 ساڵە لە شەڕدان بۆ پاراستنى گەلەکەیان و پاراستى هەرێمەکەیان، 13 هەزار شەهیدیان هەبووە و نزیکەى 30 هەزاریش برینداربوون. کۆنفرانسى یەکڕیزى و یەکهەڵوێستیى کوردیش دیارىی شەهیدەکانیانە بۆ ئەوان.
راشیگەیاند، ماوەیەکى زۆرە کار بۆ ئەو کۆنفرانسە دەکەن و دواجار تواندراوە بەهاوکارى و پشتيوانى سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان کۆنفرانسەکە ببەستن.
مە.زڵوم عە.بدی رایگەیاند، دەیانەوێت لەم کۆنفرانسەدا دەستەیەکى هاوبەش بۆ دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق پێکبهێنن و بەیەک تیم بچنە سووریا بۆ ئەوەى مافەکانى کورد بەدەستبهێنن.

#رۆژئاوای كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان