ئا: فاروق سه‌عید حه‌سه‌ن
دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: شی جین بنگ-ی سه‌رۆكی چین به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردووه و ئێستا گه‌رموگوڕی له نێوانیاندا هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی باجی گومرگه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ رۆژی هه‌ینی له گۆڤاری (تامدا) و به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر بوونه سه‌رۆكی تره‌مپ، بڵاوكرایه‌وه و تره‌مپ تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین نیشانه‌ی لاوازیی نییه.
هه‌رچه‌نده چین ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه، دانوستان هه‌بێت له نێوان هه‌ردوولادا سه‌باره‌ت به گومرگ، به‌ڵام تره‌مپ له وته‌كانیدا پێشبینیكرد له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌ردوو وڵات بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌نگه دانوستانه‌كان سێ بۆ چوار هه‌فته بخایه‌نێت. وتیشی: چینییه‌كان ژماره‌یه‌كیان ده‌وێت بۆ بڕی گومرگ، كه به دڵی خۆیانه، به‌ڵام ناكرێت ئێمه رێگه‌یان پێبده‌ین یه‌ك تریلیۆن دۆلار قازانجیان له ئێمه ده‌ستبكه‌وێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وه‌كو روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتوویه‌ته‌به‌ر سه‌باره‌ت به گومرگ وتی: ئه‌مریكا ماركێتێكی گه‌وره و رازاوه‌یه، هه‌موان حه‌زده‌كه‌ن شتی لێبكڕن، من به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی ئه‌مریكا خاوه‌نی ئه‌و ماركێته‌م، له‌به‌رئه‌وه من نرخه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌م و به كڕیاره‌كان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت لێره شت بكڕن، ئه‌وا ده‌بێ به‌م تێچوونه و به‌م نرخه بیكڕن.
ئه‌م پێشهاته نوێیه ده‌ره‌نجامی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌یه كه به‌هۆی سه‌پاندنی گومرگی زۆره‌وه دروستبووه و له راگه‌یاندنه‌كان به جه‌نگی بازرگانی ناوی ده‌به‌ن، به تایبه‌تیش جه‌نگه‌كه له‌وێوه په‌ره‌ی سه‌ند، كه ئه‌مریكا رێژه‌ی گومرگی سه‌پێنراوی به‌سه‌ر كاڵای چینی‌دا گه‌یانده %145.
سه‌رچاوه: جه‌زیره نێت