پەردە لەسەر گڵجۆشی مەولەوی تاوەگۆزی لادەدرێت

10:25 - 2025-05-01
هەمەرەنگ
9 جار خوێندراوەتەوە

بە چاودێری وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێوڕەسمی لادانی پەردە لەسەر گڵجۆشی مەولەوی تاوەگۆزی بەڕێوەدەچێت كە لەلایەن هونەرمەند مەهاباد جەمال-ەوە دروستكراوە.
لەوبارەیەوە مەهاباد جەمال بە دوالاپەڕەی وت: زیاتر لە ساڵێكە خەریكی ئەو پرۆژەیەم، چەند مادەیەكم بۆ دروستكردنی گڵجۆشەكە بەكارهێناوە وەك گڵی سوور-ی لای خورماتوو، چەند رەنگێكی وەك رەنگی خەنەی كوردی و قاوەم بەكارهێناوە و سوودم لە خشتی سلێمانی وەرگرتووە. 
رێوڕەسمەكە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 3/5/2025 لە پاركی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
محەمەد عەبدولڕەحمان شارەزوور

بابەتە پەیوەندیدارەکان