کەشناسیی هەرێم هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و دەڵێت، کەشی هەرێم و عیراق ناسەقامگیر دەبێت و رەشەبا و هەورەتریشقە و تاوەباران و خۆڵ دەبارێت.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی راگەیاندووە، سبەی هەینی، بەگشتی لە نەوچەکە و لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی خێرایی با زیاد دەکات لەدوای نیوەڕۆوە، هەندێک کات دەگاتە سەروو 50 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، هەروەها لە ناوچەکانی باشووری هەرێم رێژەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت، بۆکاتەکانی ئێوارەش ئاسایی دەبێتەوە.
کەشناسی پێشبینییەکانی ئەمڕۆی کەشوهەوای راگەیاندووە، کە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی کەمێک تۆزو خۆڵ.
دەشڵێت، سبەی هەینی پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی