ژووری بازرگانیی سلێمانی، بازرگانان و وەبەرهێنەرانی چەند بوارێک لە بەڕێوەچوونی دیدارێکی ئابووریی گرنگ لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئاگاداردەکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی کە ئاراستەی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی بوارەکانی (مۆبێلیات، کەرەستەی بیناسازیی، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خۆراک، گواستنەوە و جوانکاریی) کراوە، ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی کە 6/5/2025 سەعات 10ی سەرلەبەیانی یەکەمین دیداری هاوبەش لە نێوان کۆمپانیاکانی سەربە دامەزراوەی ئەسر یاردی تورکی و هەرێمی کوردستاندا، بەڕێوەدەچێت.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، دیدارەکە تەنها یەک رۆژ دەخایەنێت و سەعات 4:30 پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ تەواودەبێت.
جێی ئاماژەیە دیدارەکە رەزامەندی پارێزگای سلێمانی بۆ وەرگیراوە و لە هۆتێل رۆتانا بەڕێوەدەچێت، لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانییەوە سەرپەرشتیی دەکرێت و کۆمپانیای (اطلس الاصیل)ەوە رێکیدەخات.
هەروەک بڕیاریشە زیاتر لە 25 کۆمپانیای تورکی و گەورە بازرگانی یەمەنی سوڵتان ئەحمەد دینار و پڕۆفیسۆر د. ملادن کاریچ سەرۆکی فیدراسیۆنی داهێنەرانی ئەوروپایی و نوێنەری زانکۆی بەلجیکا بەشداریی تێدا بکەن.