یەکی ئایار لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان پشووی رەسمییە

11:33 - 2025-05-01
کوردستان
26 جار خوێندراوەتەوە

هەمووساڵێک لە رۆژی یەکی ئایاردا رۆژی جیهانی کرێکارانە،  لەو رۆژەدا کرێکاران جەژن دەگێڕن و هەندێک جاریش بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ڕۆژی جیهانی كرێكاران بۆ یەكی ئایاری ساڵی 1886 دەگەڕێتەوە، كە زیاتر لە 340 هەزار كرێكار لە ئەمریكا دەستیانلەكاركێشایەوە، تەنیا لە شیكاگۆدا كۆی كرێكارانی مانگرتوو 40 هەزار كەس بوون و داوایان دەكرد سەعاتی كاركردن بۆ 8 سەعات كەمبكرێتەوە، كە لەو كاتەدا ، هەر كرێكارێك 14 بۆ 16 سەعات كاری دەكرد.

یەكی ئایار لە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهان پشووی ڕەسمییە، بەڵام لە بەشێكی تری وڵاتەكان وەك ئەمریكا و كەنەدا و ئوسترالیا پشوو نییە، لە چەند وڵاتێكی دیكەش ڕێگەنادرێت كرێكاران لەو ڕۆژەدا چالاكی ئەنجامبدەن، وەك سعودیە و ئەفغانستان و عومان. 

بەپێی ئامارەكانی سەندیكای كرێكارانی كوردستانیش، تەنیا لەمساڵدا 12 كرێكار لە هەرێمی كوردستان لەكاتی كاردا گیانیانلەدەستداوە، یەكێك لە هەولێر و سێ لە سلێمانی و سێی دیكە لە دهۆك و دووان لە گەرمیان و دووانی دیكە لە سۆران و كرێكارێك لە زاخۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان