بەمەبەستی قەتیسکردنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان بەهۆی رۆژی جیهانی کرێکاران، لە ئیستانبوڵ جەند رێکارێکی ئەمنی گیراوەتە بەر.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ بە هەماهەنگیی دیوانی پارێزگا، دەوروبەری گۆڕەپانی تەقسیمیان بە بەربەستی ئاسنین گرتووە.
لە راگەیاندراوێکدا دیوانی پارێزگای ئیستانبوڵ بڵاویکردەوە،
سەرجەم ئەو رێگایانەی بۆ گۆڕەپانی تەقسیم دەچن بەربەست دەکرێن و هۆکاری ئەوەشى بۆ رێگرییکردن لە خۆپیشاندانی نایاسایی گەڕاندەوە کەلەلایەن چەند رێکخراوێکەوە داوا کراوە.
جگە لەو رێگایانەی بۆ گۆڕەپانی تەقسیم دەچن، سەرجەم ترام و میترۆ و پاسەکانیش، کە دەچنەوە سەر وێستگەکانی نزیک لە تەقسیم دادەخرێن.