یاریدەدەری پارێزگاری كەركوك بۆ كاروباری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی پارێزگاری كەركوك، سەوزكردنی كەناری خاسە بەجوانترین شێوە دەستپێدەكرێت.
ئەندازیار جیهان ئیبراهیم یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، باسی لەوەكرد كە لە قۆناغی یەكەمدا هەردوو دیوی رووبارەكە لە پردی سێ تا پردی چوار دەستپێدەكرێت و بەگوێرەی دیزاینی بنەڕەتیی شار رێڕەوی پیادەی هاووڵاتیانیش دروستدەكرێت، لەگەڵ رووناكیی هاوچەرخ و چاندنی نەمام لە كەناری خاسە بەتەنیشت هێڵی ئاسن لە چوارڕێیانی پێشانگەوە بەرەو فولكەی تكریت.
هێمن ئەحمەد