بە هاوكاریی هێزە خۆبەخشەكەی یەكێتی

هەڵمەتی كێوماڵكردنی چیای قەرەچوغ دەستیپێكرد

12:21 - 2025-05-01
کوردستان
32 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە، هێزە خۆبەخشەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزەكانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عیراق و سوپای عیراق بەپشتیوانیی فڕۆكەی چاودێری و شەڕكەر، هەڵمەتێكیان بۆ كێوماڵكردنی بەشێك لە ئەشكەوتەكانی چیای قەرەچوغ دەستپێكرد، فەرماندەی هێزە خۆبەخشەكەش دەڵێت: دەوری كاریگەرمان هەیە.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزە خۆبەخشەكەی یەكێتی، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەمەبەستی نەهێشتنی جموجوڵی پاشماوەكانی داعش و دڵنیاكردنەوەی جووتیارانی گوندەكانی سنووری قەڵاتە سۆران، عەلیەڕەش و بەردی سپی و چەند گوندێكی تری سنوورەكە، هەڵمەتەكە ئەنجامدراوە تا لە وەرزی دروێنەدا بەبێ ترس و لە كەشێكی ئارامدا دانەوێڵەكانیان بدورنەوە.
فەرماندەی هێزە خۆبەخشەكەی یەكێتی، وتیشی: كێوماڵكردنەكە لەسەر داوای ئێمە رێكخراوە و بەردەوام دەبێت و هێزەكەشمان رۆڵی كاریگەر و بەرچاوی گێڕاوە.
هێدی گەڵاڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان