خەلیل عەبدوڵڵا
شێركۆ بێكه‌س شاعیرێكی گه‌وره‌ی كوردستانه و به‌سوڵتانی شیعری نوێی كوردی ناو ده‌برێ، شوێن په‌نجه‌ی به‌نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردییه‌وه دیاره، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به بواری شیعر‌و ئه‌ده‌ب‌و كه‌لتووری كوردی كردووه.
رۆژی 2ی ئایاری 1940 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه. هه‌ر له‌منداڵییه‌وه خولیای شیعر‌و ئه‌ده‌ب بووه، له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا یه‌كه‌م شیعری بڵاوكردۆته‌وه.
ساڵی 1968 یه‌كه‌م دیوانه شیعری به‌ناوی (تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست) له‌شاری به‌غدا به‌چاپ گه‌یاند.
ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاعیری تردا ره‌وتی روانگه‌یان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردی راگه‌یاند.
له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانه‌وه تێكه‌ڵاوی دنیای سیاسه‌ت بووه‌و له شۆڕشه‌كانی كوردستاندا وه‌ك پێشمه‌رگه به‌شداری كردووه‌و هه‌رده‌م له ریزی گه‌له‌كه‌یدا بووه.
ساڵانی 1986 تا1991 له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه.
له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستاندا بووه به‌په‌رله‌مانتارو هه‌ر له‌وخوله‌دا بووه به‌وه‌زیری رۆشنبیری.
ساڵی 1998 ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌می دامه‌زراند و تا كۆچی دوایی سه‌رۆكی ده‌زگاكه بوو. خاوه‌نی 30 كتێبه.
ساڵی 2009 هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی له دووتوێی 8000 لاپه‌ڕه‌دا چاپكران.
به‌هۆی رۆڵی دیار‌و ئه‌و خزمه‌ته گه‌ورانه‌ی له‌بواری شیعر‌و كه‌لتووردا پێشكه‌شی كردووه، ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی‌و نێوده‌ڵه‌تی وه‌رگرتووه. دیارترینیان خه‌ڵاتی تۆخۆڵسكی بوو كه ساڵی 1987 له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی سویده‌وه پێی به‌خشرا.
به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراون.
رۆژی 4ی ئابی 2013 له‌یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سوید كۆچی دوایی كرد‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له پاركی ئازادیی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
له ساڵڕۆژی لە دایکبوونی شێركۆ بێكه‌سی رووناكبیر‌و شاعیری گه‌وره‌ی كوردستان، درود بۆ گیانی پاكی.