بەرگی سێیەمی «پڕۆژەی مێژووی هونەری فۆتۆگرافی» لە رانیە بڵاوکرایەوە

12:21 - 2025-05-04
دووتوێ
83 جار خوێندراوەتەوە

بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری راپەڕین، لە رێوڕەسمێکدا کە لە هۆڵى رۆشنبیریی رانیە بەڕێوەچوو، بەرگی سێیەمی پڕۆژەی مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لە رانیە بڵاوکرایەوە، کە تایبەتبوو بە فۆتۆگرافەر مەلا فاتیح.
 ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی ئەرشیفکردنی مێژووی رانیە جێبەجێکراوە و لەلایەن نووسەر و لێکۆڵەر خەلیل عەلی کاری لەسەر کراوە و تائێستا هەشت بەرگی لەسەر ئەرکی خەڵکی رانیە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان