بەتەنیشت شیعرەوە، کۆڵانێک هەیه دەچێتە ناو ئاوێنەوە
رێگایەک هەیه، دەچێتە سەر کانی نێو تابلۆکان
ژوورێک هەیه، لە پشتی سێبەرەوە
شارێکی قەرەباڵغ هەیه، لەودیو دیوارەکانی سەرنج
لە سەروو پیرییەوە رێڕەوێک هەیە، بەرەو سکێچەکانی منداڵی
دەرگایەک هەیه، رووەو دەرگا ئاوەڵاکانی سەرنج
لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆی تۆدا
پیاوێک هەیە، عومرێکە بەڕێوەیە
لەنێوان چپەیەک و بێدەنگیەکی تۆدا
شیعرێک هەیه، بۆ هەمیشە دەنوسرێ
لە زەمەنی ئاوڕدانەوەیەکی تۆدا
چەرخێک هەیه، لەوەتی با هەیه دەسوڕێ
تاڤگەیەک هەیە
لەوەتی ئاو هەیه، دەڕژێ!