رۆژی چوار شەممە حكومەتی ئەڵمانیا رەزامەندیی لەسەر بودجەی 2026 دەربڕی، كە بەشی وەبەرهێنانەكەی گرنگیی زۆری پێدراوە و بڕی 126.7 ملیار یۆرۆی بۆ تەرخانكراوە، جگە لەوەش بڕیارە حكومەت 174.3 ملیار یۆرۆ قەرز بكات بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی وڵاتەكە و بەهێزكردنی بەرگری.
بە گوێرەی ئەو پلانە، بودجەی كارپێكردن، یان بەشی خەرجییەكان دەگاتە 520.5 ملیار یۆرۆ و بڕیاریشە لە كۆتایی مانگی ئەیلولدا بودجەكە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
CNN