دووەمین فێستیڤاڵی كۆلێژی كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆژیای زانیاری لە شاری خانەقی بەڕێوەچوو، كە تێیدا بەرهەمی كار و پڕۆژە زانستییەكانی خوێندكارانی كۆلێژەكە نمایشكرا.
پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ سەرۆكی زانكۆی گەرمیان لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ئێستادا تەكنۆلۆژیا بە خێراییەكی بێوێنە گەشە دەكات، ئەمڕۆ زیاتر لە هەر كاتێكی تر، جیهان بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی پێویستی بە بیرۆكەی نوێ و چارەسەری داهێنەرانە هەیە، ئەو پڕۆژانەی كە ئەمڕۆ نمایشیان دەكەن، نیشانەی هەنگاونانی خوێندكارانی زانكۆكەمانە بەرەو دروستكردنی ئەو داهاتووەی كە هەموومان خەونی پێوە دەبینین.
پرۆفیسۆر د.ئاراس زەینەڵ وتیشی: ئەم فێستیڤاڵەی ئێوە، دەرخەری ئەوەیە كە زانكۆكەمان لە رێگەی راستدایە، ئێمە وەك دامەزراوەیەكی ئەكادیمی، هەوڵ دەدەین تەنها زانیاری پێشكەش نەكەین، بەڵكو دەمانەوێت رێگەكانی داهێنان و بیركردنەوەی رەخنەگرانە و چارەسەركردنی كێشەكان فێری خوێندكارەكانمان بكەین.
حەیدەر عیماد