لەلایەن هەریەك لەجواد فەیزوڵڵا قایمقامی قەزای خانەقی و ئەوس مەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، كێشە و گرفتەكانی تەندروستی لەخانەقی دەگەیەنرێتە بەرێوبەری گشتی تەندروستی دیالە.
ئەوس مەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەو بارەیەوە رایگەیاند: لەگەڵ دكتۆر حەیدەر مەگدەمی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دیالە كۆبووینەوە و كۆمەڵێك داواكاری و كێشە و گرفتی سنوورەكەمان پێگەیاند.
وتیشی: دابینكردنی ئامێری MRI و ئامێری شوشتنی گورچیلە دوو لەو داواكارییە گرنگانەن كە خەڵكی شارەكە زۆر پێویستیان پێیەتی.
روونیشیكردەوە: كردنەوەی بەشی نەخۆشخانەی پزیشكی دادوەری و دروستكردنی بینایەكی نوێ بۆ شارەكە زۆر گرنگە، چونكە بینای نەخۆشخانەی گشتیی خانەقی زۆر كۆنە.
مەهداوی روونیشیکردەوە چالاككردنی دەرمانخانە و نۆڕینگەكانی تایبەت بە هەرێم كە ئێستا شارەكە پێویستی پێیەتی، یەكێكی تر بوو لە داواكارییەكان و لای خۆشییەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی دیالە دووپاتیكردەوە تەواوی هەوڵی خۆی دەدات بۆئەوەی كێشە و گرفتەكانی كەرتی تەندروستیی خانەقی چارەسەر بكات.
ئارۆ سامان