عیماد ئەحمەد ژمارەیەك كتێب دەبەخشێتە ناوەندە زانستییەكانی شارەكە

11:31 - 2025-05-20
دووتوێ
34 جار خوێندراوەتەوە

 لەدوای ئەوەی عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی خانەقیی كرد و بەشداریی لە داگیرساندنی ئاگری نەورۆزدا کرد لەو شارە، لە سەردانەكەیدا ژمارەیەك كتێب و نامیلكەی جیاجیای بە دیاری پێشكەش بە ناوەندە رۆشنبیری و هونەری و ئەكادیمی و كۆلێژ و پەیمانگەكانی ئەو شارە كرد.
لەو بارەیەوە هەڤاڵ (جەمال ئەكبەر كاكەیی- جێگری مەڵبەندی 8ی خانەقین) رایگەیاند: سەرەتا دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ عیماد ئەحمەد دەكەین كە ژمارەیەكی بەرچاو لە كتێب و نامیلكەی جۆراوجۆری بەدیاری هێناوە بۆ خانەقی و مەڵبەندەكەمان، كە نزیكەی (1743) كتێب و بڵاوكراوەیە بە(78) ناونیشانی جیاجیا.
لەوبارەشەیەوە وتی: لەلایەن شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقی-یەوە لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ دابەشكردنی ئەو كتێبانە و ئێمەش لایخۆمانەوە دەستمانکرد بە دابەشكردنی بەسەر كتێبخانەی گشتی خانەقی و كتێبخانەی كۆلێژ و پەیمانگەكاندا لە خانەقی و هەموو ناوەندە رۆشنبیری و كەلتورییەکان و سەنتەری گەنجان و هەروەها بەشێكی پێشكەش بە ژمارەیەك لە رووناکبیران و نووسەر و رۆژنامەنووسان و كتێبخانەی مەڵبەند كرا.
کوردستانی نوێ 

# خانەقین

بابەتە پەیوەندیدارەکان