قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ تەنها لە مەیدانی ئاژەڵان دەبێت و سەربڕینیش تەنها لە سەربڕخانەکان رێگەپێدراوە.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە رۆژانی جەژندا رێگە نادەین جگە لە مەیدانی ئاژەڵان، لە هیچ شوێنێکی دیکە کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵانەوە بکرێت."
وتیشی، ئاژەڵانی ناو مەیدانەکە پشکنینیان بۆ دەکرێت و شوێنەکەش دەرمانڕێژ دەکرێت، بەڵام سەربڕینیان لەوێ رێگەپێنەدراوە، چونکە لە سەربڕخانەکان دوای سەربڕینیش پشکنین بۆ گۆشتەکە دەکرێتەوە.