گوڵستان كیلیچ كۆچیغیت، سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا داوایكرد هەنگاوی یاسایی بۆ ساڕێژكردنی برینە كۆمەڵایەتییەكان بنرێت و جەختیكردەوە لە پێویستی چاوخشاندنەوەی تەواو بە سیستمی دادوەرییدا.
كیلیچ لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، سەرەڕای بانگەوازەكەی ئۆجەلان، پەرلەمان هەنگاوی نەناوە. داوایكرد ستەم كۆتایی بێت و كۆمیسیۆنێكی پەرلەمانی بە بەشداری ئۆپۆزیسیۆن و گفتوگۆی ئاشكرا لەبەرچاوی كۆمەڵگە بۆ ئەم مەبەستە پێكبهێنرێت.