کونسوڵی تورکیا: سلێمانی شارێکی گرنگە و هاووڵاتیانی برای ئێمەن

01:19 - 2025-05-28
کوردستان
130 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی گشتیی تورکیا رایدەگەیەنێت، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندی بە "نیگەرانی ئەمنییەوە" هەیە و بابەتێکی کارگێڕییە، نەک سیاسی.

ئارمان تۆپچو، کونسوڵی تورکیا وتی، "سلێمانی شارێکی گرنگە و هاووڵاتیانی برای ئێمەن و هیچ هەڵوێستێکی نەرێنیمان بەرامبەریان نییە." 
روونیکردەوە، ئەگەر نیگەرانییە ئەمنییەکان بڕەوێنەوە، رێکخستنێک بۆ فڕۆکەخانەکە دەکرێت و راشیگەیاند کە ئاسانکاری زیاتر کراوە بۆ بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم، کە بۆ تەمەنی خوار 15 و سەروو 50 ساڵ هەڵگیراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان