خالید شوانی و حسێن رەحیمی لە تاران کۆبوونەوە

04:15 - 2025-06-02
جیهان
82 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرانی دادی عیراق و ئێران لە تاران کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تەکنیکیی کراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانەی کە لەنێوان بەغدا و تاران هەیە بە تایبەت لە بوارەکانی یاسایی و دادەوەریدا.

وەزارەتی دادی عیراق بڵاویکردەوە، وەزیری داد بە سەردانێکی رەسمی لە تارانە و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دادی ئێران، پێشنیازی رێککەوتن لەبارەی ئیمزاکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن کراوە، تایبەت بە رادەستکردنی ئەو کەسانەی لەسەر دۆسێی گەندەڵی داواکراون، لەگەڵ گەڕاندنەوەی سامانی گشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان