كریستیانۆ رۆناڵدۆ سێ وەرزە لە نەسر هیچی بە هیچ نەكرد

11:44 - 2025-06-03
وەرزش
45 جار خوێندراوەتەوە

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی نەسری سعودی، ماوەی سێ وەرزە یاریی بۆ ئەم یانەیەی كەنداو دەكات، بەڵام نەیتوانیوە هیچ نازناوێك لەو ماوەی سێ ساڵەدا لەگەڵ یانەكەی لەسەر ئاستی تیپ بەدەستبهێنێت، جگە لە تەنیا یەك نازناو نەبێت، ئەویش نازناوێكی رەسمیی نەبووە و دۆستانە بووە.
ئەمساڵیش لە خولی رۆشەنی سعودی تەنانەت خۆی و یاریزانەكانی هاوڕێی لەوانە؛ سادیۆمانی و برۆزۆڤیچ و ئیمریك لاپۆرت و ئۆتاڤیۆ و چەند یاریزانێكی هەڵبژاردەی سعودیە، نەیانتوانی نازناوی پاڵەوان ببەنەوە، تەنانەت سێیەمی ریزبەندیی بوون، بەمەش لە چامپیۆنس لیگی نوخبەی ئاسیاش بێ بەش بوون و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیادا بەشدار دەبن.
ئەم یاریزانە پورتوگالییە، پاش تەواو بوونی دوایین یاریی یانەكەی لە خولی رەوشەنی سعودیدا، كە تێیدا نەسر 2-3 بە یانەی ئەلفەتح دۆڕا، لە پەیجی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی: (ئەم وەرزە كۆتاییهات، هەموومان مێژوو  دەزانین و دەناسین، با بزانین دواتر چی دەگوزەرێت، سوپاس بۆ هەموو لایەك)، ئەم كۆمێنتە یان نووسینە كورتەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، رەنگە زۆر بۆچوون لەخۆ بگرێت، یەكێكیان كە تائێستا روون نییە ئەوەیە ئایا وەرزی ئایندەش هەر لە یانەی نەسر دەمێنێتەوە یان نا، بە تایبەتیش كە بۆندەكەی لەگەڵ ئەم یانە سعودییە مانگی حوزەیرانی داهاتوو كۆتاییدێت، ئیتر با چاوەڕوان بین و بزانین چی روودەدات. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان