پارێزگاری كەركوك پشتیوانیی یانەی سۆلاڤ دەكات

09:52 - 2025-06-11
وەرزش
22 جار خوێندراوەتەوە

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بە بۆنەی سەركەوتنی تیپی بالەی یانەی سۆلاڤەوە بۆ خولی نایابی یانەكانی عیراق، پیرۆزبایی لێكردن و پاڵپشتی خۆی بۆ یانەكە و تیپەكە راگەیاند.
لەلای خۆشییەوە گەیلان شێخ ستار بەرزنجی سكرتێری یانەی سۆلاڤ بە كوردستانی نوێی راگەیاند: تیپی یانەی سۆلاڤ، لەنێو تیپی 7 یانەی عیراقدا توانی پلەی دووەم بگرێت و بەمەش بووبە یەكێك لە یانە بەشدارەكانی خولی نایابی یانەكانی عیراق و وەرزی ئایندە لەم خولە گرنگەدا بەشدار دەبێت، لەكۆتاییشدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ یاریزانان و ستافی راهێنەریی یانەكە دووپاتكردەوە بۆ ئەم ئەنجامە باشە لەسەر ئاستی یانەكانی عیراق.
رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان