كۆڵانەكانی خورماتوو كۆنكرێت دەكرێن

11:47 - 2025-06-11
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە

لە خورماتوو چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە بواری رێگەوباندا لە قۆناغی جێبەجێكردندان. لەوبارەیەوە یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە فراكسیۆنی یەكێتی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: شارەوانیی خورماتوو پرۆژەی رێكخستن و چاككردن و كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی بناری شەهیدان جێبەجێدەكات و قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە دەستیپێكردووە.
خورماتوو، عومەر ئاوارە

بابەتە پەیوەندیدارەکان